لە کۆبوونەوەی شارەوانی پاوە بڕیاردرا سنوری شوشمێ دابخرێت.
بە ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە کۆبوونەوەیەک بە بەشداری هێزی ڕژێم، پارێزگار، سوپای پاسداران و شارەوانی پاوە سازدرا، سنوری کۆڵبەری شوشمێ داخرا. دەروازەی پشکنینی پاوە لەلایەن هێزی ڕژێم کۆنترۆڵ کرا.
ئەم هەنگاوە بۆ وازهێنانی کۆڵبەرانە دوای دیداری ٣٠ گوڵانی ١٤٠١ سەردار گودەرزی فەرماندەی سنوری ئێران لە سنوری پاوە و نەوسود سازدرا و تا ئەمڕۆ چەندین جار سازدرا.
فەرماندەی سنوری ئێران لە هەینی ٣٠ گوڵانی ١٤٠١، لە سەردانی سنوری ڕۆژئاوای ئێران لە سنوری پاوە و نەوسود ڕایگەیاند؛ سنوری وڵات شکۆی وڵاتە و سنور لە ئایین و یاسامان پێگەی تایبەتی پیرۆزی لە کۆماری ئیسلامی هەیە.
فەرماندەی سنوری ئێران دەربارەی تێپەڕین لە سنور لە شەو مەترسییە گوتی؛ ئێمە پلانمان بۆ دەوڵەت ناردوە و بەرپرسان بەڵێنیان داوە.
ناوبراو دەربارەی سوودی وڵاتی دراوسێ لە ئابوری ئێران گوتی؛ ئەمڕۆ ڕێگای سنوری وەکو شوشمێ مامەڵەی ئابوری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سازبکات دەبێت سنوری وڵات لەلایەن گومرگ و سنورپارێزان سازبکرێ تا سنورنشینان سوودمەندبن.
گودەرزی گوتی؛ ئەگەر کەسێک لە سنوری ئێمە لە شەو یاساشکێنی بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ و دەتوانین سنوران بە سزای یاسایی و شکۆی وڵاتەوە بپارێزین.
فەرماندەی سنوری وڵات گوتی؛ لێرەدا ڕێگەی جیاواز بۆ هەر بەشێک بە سنور لەلایەن هاوکارانی ئێمە لە ئەندازیاری هەرێمان و دادوەری گشتی سنور سازدرا و بەپێی پێویست وەکو وڵاتانی جیهان، کەسێک ناتوانێ سنوری وڵاتێک بشکێنێ.