“مەحیەدین مەعروف نیا”، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی١٤٠٣، “مەحیەدین مەعروف نیا”، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی پیرانشار ئازاد کرا.
مەحیەدین مەعروف نیا، لە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠٣، لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە بێ بەڵگەی قەزایی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو.
تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ دۆسیەکەی هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.