پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی ٢ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەوە

ئەمیر فەقێ و سەلاح سوڵتانی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢ جۆزەردانی ١٤٠٣، سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی «سەرۆکانی» و ئەمیر فەقێ خەڵکی گوندی «خورەنج» سەربە شاری پیرانشار ، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.

هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەرکرد و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە زانیاری بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ ئازادکردنی سەید بەهادین حسێنی بە دانانی بارمتە

پ مه 23 , 2024
سەید بەهادین حسێنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتەی کاتی لە زیندان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ١ جۆزەردانی ١٤٠٣، «سەید بەهادین حسێنی» هاوڵاتی گوندی «کەسنەزان» سەربە شاری دیواندەرە، پاش تێپەڕینی ٨ مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی کاتی سەنگین تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرا. ناوبراو پێشتر […]

You May Like