تاران؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی حەمید فەرهادی، زیندانیی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

حەمید فەرهادی، هاوڵاتی خەڵکی کرماشان و زیندانیی سیاسی پێشوو، پاش سێ مانگ ئازادبوونی لە زیندانیی ئێڤین، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە تاران دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی یەکشەممە ١٨ خەزەڵوەری ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردە سەر ماڵی حەمید فەرهادی، هاوڵاتی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران، ناوبراو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو، پشکنینیان کردووە و بەشێک کەرەستەی تایبەتی ئەم هاوڵاتیەیان بردووە.

حەمید فەرهادی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ گەلاوێژی ١٤٠٤، پاش تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی، لە زیندانیی ئێڤین ئازادکرابوو. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» بە ١٤ مانگ زیندانیی تەعزیری و پێدانی ٣٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادرابوو. سەرەڕای دواکەوتنی سزای زیندان، بەهۆی بێتوانایی لە پێدانی سزای نەقدی، بەناچاری بە چوار مانگ زیندانیی کرابوو.

ئەم هاوڵاتیە کوردە پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە ١٨ پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و پاش چەندین ڕۆژ لێپرسینەوە، بە کەفالەتی کاتی ئازادکرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی و شوێنی زیندانی حەمید فەرهادی نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

س نوامبر 11 , 2025
عەلی حسێنی و لوقمان ساڵحیزادە، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە هەژدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، عەلی حسێنی و لوقمان ساڵحیزادە دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «دیوزناو» لە شاری سەوڵاوا لە مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار […]

بابەتی پەیوەندیدار