جوتیار ئەشرەف زادە و مەهوەش تەوەسولی هاووڵاتیانی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سێ ساڵ زیندانی تعزیری و دوو ساڵ سنووردارکردنی هاتووچۆ بە سەرپەرشتیی دەستەبەندی ئەلیکترۆنی مەحکووم کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، جوتیار ئەشرەف زادە و مەهوەش تەوەسولی، ژن و مێردێکی خەڵکی پیرانشار، حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دادگای ئینقلابی شاری پیرانشار بە سەرپەرشتیی دەستبەندی ئەلیکترۆنی، حوکمی سێ ساڵ زیندانی تعزیری بۆ جوتیار ئەشرەف زادە، وە مەهوەش تەوەسولی بە دوو ساڵ سنووردارکردنی هاتووچۆی سزا دراونن.
لەم ڕاپۆرتەدا، تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتیانە بە “کۆ بوونەوە و هاوکاری لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” هاتووە.
جوتیار ئەشرەف زادە و مەهوەش تەوەسولی، ژن و مێردێکی خەڵکی پیرانشار، پێشتریش لە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگا ئازاد کرابوون.