ڕوانسەر؛ کەوتنە خوارەوە و برینداربوونی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا

کرێکارێکی تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی شاری ڕوانسەر لە کاتی کارکردندا لە بەرزایی “داربەستی کانزایی” کەوتە خوارەوە و برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی “سابر محەمەدی” خێزاندار و تەمەن ٤٨ ساڵ، خەڵکی گوندی “حاجیاوا شانرەش”ی سەربە شاری ڕوانسەر لە کاتی کارکردندا لە بەرزایی “داربەستی کانزایی” کەوتە خوارەوە و برینداربوو.
شایانی باسە کە دۆخی ئەم کرێکارە بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و ئێستا لە بەشی چاودێرییە تایبەتیەکانی نەخۆشخانەی تاڵقانی چارەسەر وەردەگرێت.

ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ڕایگەیاندبوو لە ساڵی ١٤٠٢، ٢١١٥ کرێکار لە کرێکاران بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە گیانیان لە دەستداوە.

سەرەڕای ئەمە، “ئەحمەد پەرندە” بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی وەزارەتی هاوکاری، کار و چاودێری کۆمەڵایەتی، دەڵێت کە گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوەکانی کارەوە بە بەراورد بە ساڵی ١٤٠١، ٧,٥ لە سەدا کەمی کردووە.

ناوبراو هۆکاری ئەم جیاوازیەی ئاماری بەم جۆرە ڕاگەیاند؛ “هۆکاری جیاوازی نێوان ئاماری پزیشکی یاسایی لەگەڵ ئاماری لێکۆڵەرانی کار ئەمەیە کە هەموو ئەو کرێکارانەی کە بیمەی کاری ئازادیان هەبووە یان بیمەی وڵاتی و کارمەندن و لە دەرەوەی بازنەی یاسای کارن، لە ئاماری ئێمەدا لە ڕووداوەکانی کار پێوەند بە کرێکاران نین”.

جێگای ئاماژەیە، بە گشتی لە ساڵی ١٤٠٢دا لە ڕووداوەکانی کاردا ٢١١٥ کرێکار (٢٠٩٤ پیاو و ٢١ ژن) گیانیان لەدەستداوە، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو کە ژمارەی گیانلەدەستدان ١٩٠٠ کەس بوو، بە ڕێژەی ١١.٣ لە سەد زیادی کردووە.
ئێران لە بواری پابەندبوون بە پرسەکانی سەلامەتی کار لە نێو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢ دایە، ئەمەش پلەیەکی زۆر نزمە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە دۆخی ئیدریس دادرەس

س جولای 2 , 2024
ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە و دەستبەسەرە. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتیە، هۆکاری زیادبوونی نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە […]

You May Like