کارنامەی کۆڵبەرکوژی؛ کوژران و برینداری ٩٠٤ کۆڵبەر لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەیسی

لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠٠ تا ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، کۆی گشتی ٩٠٤ کۆڵبەر کوژران و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی دەستپێکی سەرۆک کۆماری، ئیبراهیم ڕەیسی لە ١٢ گەلاوێژی ١٤٠٠ تا کاتی مردنی ناوبراو لە ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٣، بە گشتی ٩٠٤ کۆڵبەر لە هێڵی سنوری کوردستان کوژران و برینداربوون.

بە گشتی ٩٠٤ کۆڵبەری کوژراو و بریندار، ١١٩ کۆڵبەر «١٣٪» کوژران و ٧٨٥ کۆڵبەر «٨٧٪» برینداربوون.

بە گشتی ٩٠٤ کۆڵبەری کوژراو و بریندار، ٦٩١ کۆڵبەر «٧٦٪» بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم ڕوویداوە.

جیاکردنەوە لە ڕیزبەندی ساڵەکان؛

ساڵی ١٤٠٠؛ لە ١٢ گەلاوێژ تا کۆتایی ساڵ؛
کوژراو؛ ١٨
بریندار؛ ١٢٠
گشتی؛ ١٣٨

ساڵی ١٤٠١؛
کوژراو؛ ٣٩
بریندار؛ ١٩٥
گشتی؛ ٢٣٤

ساڵی ١٤٠٢؛
کوژراو؛ ٤٤
بریندار؛ ٤٠٠
گشتی؛ ٤٤٤

ساڵی ١٤٠٣؛ تا ٣٠ گوڵان
کوژراو؛ ١٨
بریندار؛ ٧٠
گشتی؛ ٨٨

کۆی گشتی کوشتنی کۆڵبەران لە ماوەی سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەیسی؛

کوژراو؛ ١١٩
بریندار؛ ٧٨٥
گشتی؛ ٩٠٤

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی ٥ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س مه 21 , 2024
پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لە پێوەند بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٣١ی گوڵانی ١٤٠٣، هەژار مەحمودی ٣٠ ساڵە، باست قادرزادە ٢٨ ساڵە، سەمیع مەحموودی ئەقدەم، دڵشاد شاداب ٣٢ ساڵە و تاهیر حاجیپوور ٣٨ ساڵە، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ […]

You May Like