نەوسوود: برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ و سنە ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود ، دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ٢ کۆڵبەرە بریندارەکان بریتین لە: «فاروق سەیدی» خەڵکی جوانڕۆ و «شارۆخ ولیانە» خەڵکی گوندی «هەشەمێز»سەر بە شاری سنەیە.

بەپێی ئەو هەواڵە، دۆخی فاروق سەیدی بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و بۆ چارەسەری برینەکانی، ڕاگوێزی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنجیران

ج مارس 15 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لە هێڵی سنووری شاری مەریوان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنجیران لە مەریوان، کۆڵبەرێک برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە «ئالان محەمەدی» هاوڵاتی شاری مەریوان ڕاگەیندراوە. بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو بەهۆی […]

You May Like