کامێران؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی یاسر حوسێنی

“یاسر حوسێنی” هاووڵاتی دانیشتووی شاری کامێران، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستاش لە دەستبەسەری و بێ چارەنووسیدا بەسەردەبات. بێ هەواڵی لە بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یاسر حوسێنی تا ئێستا هەر دەستبەسەرە. سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی لە دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕەتیدەکەنەوە وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانەکەی بدەنەوە. ئەم بابەتە بۆتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی و کەسوکاری ئەم هاوڵاتییە.

“یاسر حوسێنی” تەمەن ٢٥ساڵ و خەڵکی شاری کامێران، لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خەون و ئاواتە بەدی نەهاتووەکان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا

ج مارس 1 , 2024
ڕۆژنامەی “ڕووداوی ئەمڕۆ” چاپی تاران لە ژمارەی ڕۆژی سێشەممەی خۆیدا وتاری ئابووریناس و مامۆستایەکی زانکۆی بڵاوکردۆتەوە کە خاڵی سەرنجڕاکێش و گرنگی تێدایە. ئەم مامۆستایە لە کۆتاییەکانی وتارەکەیدا پرسیارێکی وروژاندووە بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت، بۆخۆی لە وەڵام بەم پرسیارەدا هیچ ناڵێت. با بەکورتی پێداچوونەوەیەک بە قسەکانیدا بکەین: چل ساڵ لەمەوبەر، […]

You May Like