شەوی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ئیحسان جەواهێری تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی کامێران بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، شەوی هەینی ٣٠ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ئیحسان جەواهێری، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی “لاین”ی سەر بە شاری کامێران لە پارێزگای کوردستان، لە ڕێگای خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو هەڵیانکوتایە سەر گوندی “لاین” لەگەڵ هەرزەکارێکی دیکەی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “دیاکۆ ئەسەدی”، ئیحسان جەواهێری دەستبەسەر کران.
ئەم هەرزەکارە بۆ ماوەی سێ مانگ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراوە.