کامێران؛ دەستبەسەرکرانی لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگە

پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کامێرانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری کامێران، پاش ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” لانیکەم ١٠ چالاکی ژینگەییان دەستبەسەرکرد کە ناسنامەی شەش کەس لەوانە بە ناوەکانی “حسام مەهدی، ئەمیر نەدیمی، فەریدە وەیسی، حەمید سەوزە، ئامانج قوربانی و فەرزین موەفەقی” بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز لە هەوڵدایە کە ناسنامەی دەستبەسەرکراوانی دیکەی ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی “ئیسماعیل کەریمی” ڕابگەیەنێت.

سەرلەبەیانی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگە و لە هێزەکانی سەرچاوە سرووشتیەکانی شاری کامێران، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی “کانیشە”ی سەربە شاری کامێران لەگەڵ چالاکانی دیکەی ژینگەیی بۆ ئەم ناوچەیە ڕۆشتبوون کە تووشی سووتانی زۆری جەستەی “٨٠ لە سەد” ببوو. ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانی بە هەلیکۆپتەری فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گواسترابویەوە و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاودێریە تایبەتەکانی ئەم نەخۆشخانەیە خەوێندرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، تەرمی “ئیسماعیل کەریمی” لە نێو پێشوازی شکۆمەندی خەڵکی کامێران و کوردستان لە گوندی نەجەفاوای ئەم شارە بە خاک سپێردرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بینایەک گیانی لەدەستدا

پ جولای 25 , 2024
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “سادق دروستکار” بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بینایەک کە لە قۆناغی دروستکردندا بوو، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە ژینگەی کاردا، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “سادق دروستکار”، خەڵکی گوندی “دەلەمەرز”ی سەربە شاری مەریوان، ٤٠ ساڵ […]

You May Like