کامێران؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

“فەیزوڵڵا شادی” هاووڵاتی دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “فەیزوڵڵا شادی” تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “کاوانە” و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە گوتەی سەرچاوەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیەیان لە شوێنی کارەکەی لە کامێران دەستبەسەرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە. هەروەها شوێنی کاری ناوبراو داخراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕاپۆرتی تایبەت بەبۆنەی هەشتەمین ساڵی دەستپێکی کار و چالاکییەکانی کۆڵبەرنیوز

چ جولای 17 , 2024
لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کار و چالاکیەکانی کۆڵبەرنیوز تا ئێستا و لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا، ١۸۳۴ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژراو و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو و لە سەرەتای دەستپێکی کاری کۆڵبەرنیوزەوە واتە لە ماوەی (١٧/٠٧/٢٠١٧) تا (١٧/٠٧/٢٠٢۴)، بەگشتی ۱۸۳۴ کۆڵبەر […]

You May Like