پێدرام فەیزی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کەڵاتێ”ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایە
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێدرام فەیزی هاووڵاتی گوندی “کەڵاتێ”ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.