کورتەیەک سەبارەت بە چەمکی شۆڕش

ئامادە کردنی: سەعید ئەمانی

‎شۆڕش چییە؟ شۆڕش، گۆڕانێکی کەیفی و بنەڕەتییە، ئاڵوگۆڕێکی گەورە و بنەڕەتییە لە ژیانی کۆمەڵگادا. واتای شۆڕش لە کۆمەڵناسیدا، ڕووخانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی کۆن و لەکارکەووتە و جێگرتنەوەیەتی بە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی نوێ و باوەڕپێکراوتر .

‎بۆ نموونە: شۆڕشی مەزنی فەڕەنسا کە نزیکەی دووسەد ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، شۆڕشێکی بۆرژوایی بوو. بۆئەوەی سیستەمی دەرەبەگایەتی کۆن کە ڕژێمی پاشایەتی” بورپۆنی” هێماکەی بوو لە ناوبرد و لە جێی ئەودا سیستەمی سەرمایەداری نوێ وپێشکەو توتری دانا.

‎شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ی ڕووسیە شۆڕشێکی گەورەی کۆمەڵایەتی بوو چونکە بە لە ڕیشەوە هەڵکەندنی سیستەمی دەرەبەگایەتی و سەرمایەداری کۆن و بنیاتنانی کۆمەڵگای سۆسیالیستی نوێ کە گەورەترین گۆڕانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا مێژووی بەرەو پێشکەو تنێکی جیاوازدابرد. شۆڕش چینێکی حاکم دەبەزێنێت و چینێکی تر دەهیێنێتە سەر حوکم کە نوێنەرایەتی پەیوەندیی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووتر دەکات. دەکرێت ئەوەش بلێین کە شۆڕش جۆرە حکوومەتێکی نوێ و باوەڕپێکراوتر جێنشینی جۆری پێشووی حکومەت دەکات..

مەسەلەی بنەڕەتی لەهەر شۆڕشێکدا پرسی دەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتییە. گرتنی دەسەڵات لە چینی حاکمی بەسەرچوو بە دەستی توێژ یان چینی پێشەنگ، لە هێما بنەڕەتییەکانی هەر شۆڕشێکە. شۆڕش گەورەترین شێوازی خەباتی چینایەتییە و ئەوە چین و توێژە پێشکەوتنخوازەکانن کە لە ڕێگەی شۆڕشدا قوڵترین و بنەڕەتیترین گۆڕانکاری لە بواری ئابووری، ئایدیۆلۆژی و سیاسیدا درووست دەکەن و سیمای بە تەواوەتی دەگۆڕن.

هەروەها چەندین جۆری شۆرش هەیەلەوانە شۆرشی بۆرژوازی، شۆرشی بۆرژوا دیمۆکراتیک، شۆڕشی سۆسیالیستی و هتد.

بۆ دیاریکردنی جۆری شۆڕشی کۆمەڵایەت گرنگە بزانین هەر شۆڕشێک چ ناکۆکیەک چارەسەر دەکات، چ ئەرکێکی کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکات، چ چینێک لە دەسەڵات لا دەبات و چ چینێک لەڕیزی پێشەوەی ئەو شۆڕشدایە.

بۆ ئەوەی هەر شۆڕشێک بە سەرئەنجام بگات، مەرجی بابەتی( مەرجی شۆڕشگێڕانە ) و مەرجی هزری یان فکری واتە( بوونی ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕ ) پێویستە .

شۆڕش ڕاپەڕینی جەماوەرییە بۆ ئەوەی لە بنەڕەتەوە سیستەمی کۆمەڵایەتی ئێستا بگۆڕدرێت، لە قارەمانیەتیی ئەم یان ئەو تاکی تایبەتەوە، یان ئەم یان ئەو گرووپ و حزبی سیاسیی دیاریکراوەوە سەرهەڵنادات. شۆڕشی کۆمەڵگە و وڵاتێک لە قۆناغی یەکەمی لەدایکبوونی مەرجە بابەتییەکان ژیانی کۆمەڵایەتیە.

 ئێستا کۆمەڵگای ئێران لە وەها قۆناغێکدایە. بارودۆخی ئەم کۆمەڵگایە ئاوێتەی ئاخێز و شۆڕشێکە کە لەدرێژی ڕەوتی گەشەی خۆیدا کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕی ئەرێنی و بنەڕەتی بە قازانجی کرێکاران، ژنان، لاوان و باقی چین توێژە زۆرلێکراوەکان لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو کۆمەڵگایەدا بەدی هێناوە و بە دڵنیاییەوە لەگەری سەرکوتنیدا کۆمەڵگای ئێران و کوردستان بەرەو ڕووی گۆڕانێکی قوڵدەکاتەوە.

سەعید ئەمانی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەریوان؛ برینداربوونی کاسبکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ مه 30 , 2024
“محەممەد خوسرەوی” کاسبکاری خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە سەختی برینداربوو. باری تەندروستی ناوبراو بەشێوەیەکی گشتی بەناجێگیر ڕاگەیاندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە شاری مەریوان لە نزیک “کارگەی خۆراکی ئاژەڵ و پەلەوەری(دەشتی بیلۆ)” بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ ئۆتۆمبێلی […]

You May Like