ئومێد موقەدەسی، هیوا تاتایی، زانیار مەقدور و فەردین خۆشخاهش، چوار هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز و شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانامی ١٤٠٢، ئومێد موقەدەسی و هیوا تاتایی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز و زانیار مەقدور و فەردین خۆشخاهش، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو دوو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی شاری سەقز، ئومێد موقەدەسی و هیوا تاتایی بۆ یه کێک له گرتووخانەکانی ئەمنی شاری سنه گوازراونەتەوه.
فەردین خۆشخاهش لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. لە کۆتاییدا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئەبوتالب جەلیلپوور” بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسوودەیی گشتی، سەرپێچیکردن لە ئەفسەرەکان و بە ئەنقەست لەناوبردنی ” موڵکی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان” سزای پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.