کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو لە سنووری نەوسوود

کۆڵبەرێکی لاو لە سەر سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە 30 خاکەلێوەی 1401 کۆڵبەرێکی تەمەن 30 ساڵ بەناوی “ئارش نووری” دەکەویتە بەر دەسڕێژی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لەم سەر سنووری نەوسوود و بەسەختی بریندار دەبێت.

ئەم کۆڵبەر بەهۆی قوڵی برینەکەی بە هەلی کۆپتێر دەگەیندرێتە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان بەڵام پاش چەن کاتژمێر مل ملانێ لەگەڵ مەرگ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست ئەدات.

شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە دانیشتووی شاری جوانڕۆ و خاوەنی هاوسەر و منداڵێک بوو و هەروەها هاوسەری ئەم کۆڵبەر دووگیانە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی كامیاران

چ آوریل 20 , 2022
له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ڕژیم له‌ شاری كامیاران سزای 400 ڕۆژ به‌ندكرانی به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی”، “سیروان قۆربانی”، “ئامانج قۆربانی” و “بۆرهان كه‌مانگه‌ر”‌ به‌ بیانووی به‌شداری كردن له‌ مه‌راسیمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “حه‌یده‌ر قۆبانی”دا سه‌پاند. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان دادگای ڕژیم له‌ شاری […]

You May Like