کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری مەریوان

فەرید وەتەنی ڕەسوڵ کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی نەشکاش سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی “دەوەران”ی مەریوان گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، فەرید وەتەنی ڕەسوڵ کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی نەشکاش سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی “دەوەران”ی شاری مەریوان کوژرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆلبەرە تەقە لە سەری کراوە و گئانی لەدەست داوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

گواستنەوەی ئەشکان فەهیم بۆ زیندانی ورمێ

ش اکتبر 21 , 2023
ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ورمێ بۆ زیندانی ئەم شارە گوازراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٣٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، لە […]

You May Like