نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا

گەنجێکی کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود تووشی پچڕانی ڕیشاڵەکانی لاقی چەپی بووە و بە سەختی برینداربووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “ئومید مورادی”، تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و خاوەن منداڵێکی نەخۆش و خەڵکی شاری مەریوان ڕاگەیاندراوە.
هەروەها ناوبراو لە کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢ دا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار ببوو.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی کوڕە ١٥ ساڵانەکەی لە هێڵی سنووری نەوسوود

د مارس 25 , 2024
دوو ڕۆژ پێش لە گیانلەدەستدانی “محەمەد بایر محەمەدی” بەهۆی وەستانی دڵ، کوڕە تەمەن ١٥ ساڵەکەی “میلاد بایر”یش لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندارببوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ لە هێڵی سنووری نەوسوود، قاچی […]

You May Like