گواستنەوەی کەیوان نەبی بۆ زیندانی نەغەدە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

کەیوان نەبی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، کەیوان نەبی، هاوڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتکردن و ڕەوانەکردنی بۆ داواکاری گشتی دادگای ئینقلابی پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بۆ زیندان گوازرایەوە.
کەیوان نەبی پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان” بە ٣٢ مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و هاوکاری دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” بە ٤٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١، کەیوان نەبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو. دواجار دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی پیرانشار و ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە گوازرابوویەوە و بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دێولان؛ دەستبەسەرکردنی سیروس و ئازاد عەباسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی سپتامبر 10 , 2023
سیروس عەباسی و ئازاد عەباسی، دوو مامۆستا و چالاکی فەرهەنگی شاری دێولان دوای بانگهێشتکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوو مامۆستا و چالاکی فەرهەنگی شاری دێولان بە ناوەکانی سیروس عەباسی و ئازاد عەباسی پاش بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان دەستبەسەر کراون.چەند […]

You May Like