گیان له‌ده‌ستدانی سووختبه‌رێك له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ناوی “محه‌ممه‌د ڕیگی” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ڕیگی” خه‌ڵكی گوندی “گه‌نك”ی سه‌ر به‌ شارستانی “سیب و سۆران”نه و له‌كاتی سووختبه‌ری به‌هۆی ڕاودوونان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و گیانی له‌ ده‌ست داوه‌. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی چالاكانی به‌لووچ، له‌ ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی ١٠٥ سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

برینداربوونی دوو منداڵ لە شاری سنە بەهۆی تەقینەوەی مین

ج آوریل 28 , 2023
بەهۆی تەقینەوەی مین لە دەوروبەری شاری سنە دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەرشیا نووری و پێشڕەو سەمەدی، بە سەختی بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گواستراونەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی گوڵانی ١٤٠٢(٢٧ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەرشیا نووری، تەمەن ٩ ساڵ و پێشڕەو سەمەدی، تەمەن ١١ ساڵ، لە نزیکی بنکەی سەربازیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە گوندی […]

You May Like