عەبدوڵڵا قولیزادە و هێمن قولیزادە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەیان لە گرتووخانە ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا عەبدوڵڵا قولیزادە و کوڕەکەی هێمن قولیزادە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ هەر یەکێکیان، بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەیان لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم ٢ هاوڵاتییە لە ڕۆژانی دەستبەسەربوونیاندا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەیان بێبەش بوون.
ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عەبدوڵڵا قولیزادە، لەگەڵ کوڕەکەی هێمن قولیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم ٢ هاوڵاتییە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەریان کردوون. ئەم ٢ هاوڵاتییە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترانەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتیانە کراون لەبەردەستدا نییە.