عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی، خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ئەمساڵدا، عیزەتوڵڵا فەرەجوڵڵاهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرا. ماوەیەک دوای کۆتایی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بۆ زیندانی ئەم شارە گوازرایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون لەبەر دەستدا نییە.