هەرسین؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی لە دادگای هەرسین

دانیشتنی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان و دانیشتووی شاری هەرسین، لە دادگای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوەچوو. ناوبراو پاش تەفهیمی تۆمەتەکەی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە وەرگرتنی لە شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سەندیکای فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، دانیشتنی لێپرسینەوەی عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان دانیشتووی شاری هەرسین لە دادگای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە بەڕێوەچوو. ئەم چالاکوانە سەندیکاییە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی گردبوونەوە نایاساییەکان» تەفهیمی بە تۆمەتەکەیدا کرا. ناوبراو بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن ئازاد کرا.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ئەم دۆسیەیە بە سکاڵای ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی پارێزگای کرماشان لە دژی ناوبراو کراوەتەوە. هەروەها دۆسیەکە بۆ بەردەوامی ڕێکاری یاسایی خۆی بۆ لقی ١٦ی دادگای گشتی و ئینقلابی کرماشان ڕەوانە کراوە.

ناوبراو پێشتر بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێک بۆ لقی ١٦ بانگهێشت کرابوو.

عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سرندیکای فەرهەنگیانی شاری هەرسین پێشتر بەهۆی چالاکیەکانی خۆیەوە، مامەڵەی یاسایی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی سۆما محەمەدڕەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س مارس 11 , 2025
«سۆما محەمەدڕەزایی»، چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سۆما محەمەدڕەزایی تەمەن ٣٧ ساڵ، چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like