سەروەت سوهرابی، چالاکی فەرهەنگی لە هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کرماشان دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، سەروەت سوهرابی، چالاکی فەرهەنگی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە لە بەرامبەر دووکانی هاوسەرەکەی دەستبەسەرکراوە و بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییە گواستراوەتەوە.
شایانی باسە ئەم چالاکە فەرهەنگییە بە تۆمەتەکانی وەکو «بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران» ڕووبەڕووی کراوە.
تا ئێستا لەبارەی دۆخی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.