ئەهواز؛ موجاهد کورکور لەسێدارەدرا

ناوەندی ڕاگەیاندنی دادوەری ڕایگەیاند لەسێدارەدانی عەباس (موجاهد) کورکور (کورکوری)، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی شیبان لە شاری ئەهواز جێبەجێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە هێرانا وەرگیراوە، ئەمڕۆ چوارشەمە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، عەباس (موجاهد) کورکور (کورکوری) لەسێدارەدرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەباس کورکوری لە قۆناغی دادگایی و دەرچوونی دادنامە لە دادگای شۆڕشی شاری ئەهواز بە سێ بەشی سزای لەسێدارەدان سزادرا و سزاکەی لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کرابوو. ئەم سزایە بە تۆمەتی “شەڕەنگێزی لە ڕێگەی هەڵگرتنی چەک بۆ کوشتن و ترساندنی خەڵک، گەندەڵی لە ڕێگەی ئەنجامدانی تاوان بە تەقەکردن بە چەکی جەنگی، ڕێکخستن و ئەندامێتی لە کۆمەڵەی باغی لە ڕێگەی چالاکی چەکداریانە” دەرچوو بوو.

لە بەفرانباری ١٤٠٣، ئەم بەندکراوە بە سزای دادگای شۆڕشی ئەم شارە، بۆ دووەمین جار بە لەسێدارەدان سزادرا. سزای لەسێدارەدانی ناوبراو لە خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدان لەلایەن دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشایەوە و دۆسیەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دووبارە بۆ لقی هاوشێوە نێردرابوو.

عەباس (موجاهد) کورکور (کورکوری)، لە کۆتایی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بە تۆمەتی «شەڕەنگێزی و گەندەڵی» لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ئەهواز بە لەسێدارەدان سزادرابوو.

عەباس کورکور لە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ژوورێکی تاکەکەسی لە زیندانی شیبان لە شاری ئەهواز زیندانی بوو، لە ناوەڕاستی گەلاوێژ بۆ بەندی هەشتی ئەم زیندانە گواسترایەوە.

ناوەندی دادوەری ڕایگەیاند بوو کە عەباس کورکور لە کوشتنی کیان پیرفەلەک، منداڵی گیان بەختکردوو لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ١٤٠١، دەستی هەبووە، بەڵام بنەماڵەی کیان پیرفەلەک ئەم گوتنەیان ڕەتکردەوە و دایکی کیان ڕایگەیاند «لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، هێزەکانی ڕژیم تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئێمە کردووە». دادگا، عەباس کورکوری بە تۆمەتەکانی «تێکدانی ڕێسای گشتی و هۆکاری زیانگەیاندن بە گیان لەدەستدانی حەوت کەس لەنێویاندا کیان پیرفەلەک، زیانگەیاندنی جددی بە خاوەندارێتی گشتی و تایبەتی، ڕێکخستنی کۆمەڵەکانی دژبەری ڕژیم و ئەندامێتی لە ئەواندا لە ڕێگەی شۆڕشی چەکداریانە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران» تاوانبار کراوە.

دادستانی ئایزە لە کۆتایی بەفرانباری ١٤٠١، لە ڕێکخستنی دۆسیەی دادوەری بۆ حەفتا هاووڵاتی ناڕازی لە پەیوەست لەگەڵ گردبوونەوەکانی ٢٥ی خەزەڵوەر لەم شارەدا ڕاگەیاندبوو. لەم ڕۆژەدا، لانیکەم حەوت هاووڵاتی، لەنێویاندا کیان پیرفەلەک، بە گوللەی هێزەکانی ڕژیم گیانیان بەختکرد.

لە کاتێکدا کە حکومەت و بەرپرسان بە “تیرۆریستی” بوونی ڕووداوەکانی ٢٥ی خەزەڵوەری ئایزە جەختیان کردەوە، ڕاپۆرتەکانی بڵاوکراوە لە شاهیدانی عەینی و بنەماڵەکانی قوربانیانی ئەم ڕووداوە، لەگەڵ گووتنەکانی بڵاوکراوە دژ بەیەکن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ ئازادیی سپیدە قۆلیان لە زیندانی ئێڤین

چ ژوئن 11 , 2025
“سپیدە قۆلیان”، چالاکوانی کرێکاری و زیندانی سیاسی، دوای زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردن ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سپیدە قۆلیان، چالاکوانی کرێکاری و یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بزووتنەوە مەدەنییەکان لە ئێران، لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی سزاکەی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا. ناوبراو بەگشتی دوو ساڵ و […]

You May Like