مەحکوومکردنی پازدە ساڵ زیندانیکردن بۆ ڕزگار بەیگ زادە بابامیری، لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لە شاری بۆکان، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پەسەندکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕزگار بەیگ زادە بابامیری بە زیندانیکردن مەحکووم کرا.
ژینۆ بەیگ زادە بابامیری، منداڵی ئەم زیندانییە سیاسییە بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک نووسیویەتی کە مەحکوومکردنی پازدە ساڵ زیندانیکردن بۆ باوکی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا پەسەند کرا. ناوبراو گوتیشی: لەمدواییەدا ئەم بڕیارە لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای شاری ورمێ بە ڕزگار بەیگ زادە بابامیری لە زیندان ڕاگەیەندراوە.
ڕزگای بەیگ زادە بابامیری، پێشتر لەلایەن دادگای یەکی شاری ورمێ بە تۆمەتی “بەشداری لە کوشتن لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١”، بە پازدە ساڵ زیندانیکردن مەحکووم کرابوو. دانیشتنی دادگایی بۆ دۆسیەکەی لە سێی بەفرانباری ١٤٠٣ بەڕێوەچوو بوو.
سەرەڕای ئەم دۆسیەیە، ڕزگای بەیگ زادە بابامیری، لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە دادگای شۆڕشی شاری ورمێ لە لێکۆڵینەوەدایە، بە تۆمەتەکانی دیکەی وەکو “بەغی” تۆمەتبار کراوە.
ڕزگار بەیگ زادە بابامیری، جووتیاری دانیشتووی شاری بۆکان، لە خاکەلێوەی ١٤٠٢، لە پەیوەست بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، دەستبەسەر کرابوو.
لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، ژمارەی هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەکان بەهۆی دەربڕینی بیروڕا و ڕاگەیاندنی دیدگاکانیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە ئێران لە ماوەی پێنج ساڵەی ڕابردووی خۆیدا، دوو ئەوەندە بووە. ئەم زیادبوونە، نیشانەی چڕکردنەوەی شێوەی سەرکوتکاریانەی ناوەندە ئەمنییەکان، بە تایبەت لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا، دادەنرێت.