ورمێ؛ بەردەوامی مانگرتن لە خواردنی سۆڵماز حەسەن زادە لە بەندی تاکەکەسی

سۆڵماز حەسەن زادە، خوشکی محەمەد حەسەن زادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ هێشتا لە بەندیخانەی ورمێ دەستبەسەرە، ٧ ڕۆژ بەسەر مانگرتنی لە بەندی تاکەکەسی تێدەپەڕێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سۆڵماز حەسەن زادە هێشتا لە بەندیخانەی ورمێ لە مانگرتن بەردەوامە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سۆڵماز حەسەن زادە کە ئێستا لە بەندی تاکەکەسی دەمێنێتەوە، لە ڕۆژی سێشەمە ١٦ی گەلاوێژ لە ناڕەزایەتی بۆ بەردەوامی دەستبەسەری و بێچارەنووسی خۆی و بێبەش بوونی لە پێوەندی و بینینی بنەماڵەکەی، لە خواردن مانیگرتووە.

لە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سۆڵماز حەسەن زادە، خوشکی محەمەد حەسەن زادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠٣ لەکاتێکدا لەگەڵ باوکی لەهەوڵدابوون بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەمەد ڕێوڕەسمێک بەڕێوەببەن، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران. پاش ڕۆژێک، ئەحمەد حەسەن زادە بە دانانی بارمتەی ٤ ملیارد تمەن ئازاد کرا، بەڵام لە هەمانکاتدا لەگەڵ ئازادبوونی ئەحمەد حەسەن زادە، کچەکەی بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە.

ئەم کەسانە لە ١٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بانگهێشت کران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

سۆڵماز حەسەن زادە لە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لە بازگەی لێکۆڵینەوەی بۆکان-سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک ئازاد کرا.
شایانی باسە محەمەد حەسەن زادە، هاووڵاتی ٢٨ ساڵ تەمەن خەڵکی بۆکان لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بە گوللە تەقەی لێکرا و لە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی سەردار شامورادیان پاش ٥٩٣ ڕۆژ دەستبەسەری

د آگوست 12 , 2024
ڕۆژی شەمە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سەردار شامورادیان” پاش تێپەڕبوونی ٥٩٣ ڕۆژ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سەردار شامورادیان” بە دانانی بارمتەی ٧ ملیارد تمەن پاش تێپەڕبوونی ٥٩٣ ڕۆژ دەستبەسەری لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد […]

You May Like