بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەسەر کۆڵبەران لە بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “موختار عەبدوڵڵایی”خەڵکی بانە بە گوللەی ساچمەیی برینداربوو.

شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەر بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە گوازرایەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

لاوان هیوای دواڕۆژی کۆمەڵگای ئێران وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی لاوان

س آگوست 13 , 2024
ڕۆژی دوشەممە ١٢ی مانگی ئۆگست ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی گەلاوێژ ڕۆژی جیهانی لاوانە. ڕۆژی ١٧ی دیسامبری ساڵی ١٩٩٩، كۆبونه‌وه‌ی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ڕۆژەی وەک ڕۆژی جیهانی لاوان ڕاگەیاند. ئەگەرچی وەها بۆنەیەک تا ئێستا گرێیەکی لە کێشە و گرفتەکانی لاوان بە تایبەت لە وڵاتانی دواکەوتووی سەرمایەداری نەکردۆتەوە، بەڵام لانیکەم دەرفەتێکە بۆ ئاوڕدانەوە […]

You May Like