«ئەردەشیر زارعی»، هاوڵاتییەکی کوردی یارسان لە دالاهۆ و دانیشتووی ساوە، لە کاتێکدا کە تووشی نەخۆشی دڵ بوو و دوای سەردانکردنی پزیشک و دەرمانخانە بۆ وەرگرتنی دەرمان لەسەر شەقام بوو، لە پشتەوە بە تەقەی راستەوخۆ و گوللەی جەنگی کرایە ئامانج و یەکسەر گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەردەشیر زارعی کوڕی ڕەحمان، ٤٠ ساڵ تەمەن و لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٤، کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی «دەرویت»ی سەر بە داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی ساوە بوو، لە کاتێکدا کە تووشی نەخۆشی دڵ بوو و دوای سەردانکردنی پزیشک و دەرمانخانە بۆ وەرگرتنی دەرمان لەسەر شەقام ئامادە بوو، لە پشتەوە بە تەقەی راستەوخۆ و گوللەی جەنگی کرایە ئامانج و یەکسەر گیانی لەدەستدا. ناوبراو لە چینی کرێکاری کۆمەڵگا بوو و باوکی سێ منداڵی بچووک بە ناوەکانی دانیال، ماردین و بانیا بوو.
بەپێی زانیاری سەرچاوە ئاگادارەکان، بۆ ڕادەستکردنی تەرمی ئەردەشیر زارعی تا یەک ملیارد تمەن پارەی نەخت وەرگیراوە و بڕیارە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەو گوندەی کە لێی لەدایک بووە بەڕێوە بچێت.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی حکومەت هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان سەبارەت بە شێوەی گیانبەختکردنی ئەردەشیر زارعی رانەگەیاندووە.

