سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە هاوڵاتیەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

کاژیک محەمەدڕەزایی، هاوڵاتی شاری سنە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کاژیک محەمەدڕەزایی، هاوڵاتی شاری سنە پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی ڕەشەمە بە تەلەفۆن بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییە بانگهێشت کرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی بانگهێشت و لێپرسینەوەی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە کەریم مەلاعەلیزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ش مارس 15 , 2025
کەریم مەلاعەلیزادە، هاوڵاتی شاری شنۆ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە. بانگهێشتی ئەم هاوڵاتییە لە پەیوەست لەگەڵ بەڕێوەچوونی جەژنەکانی نەورۆزەوە ئەنجامدراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کەریم مەلاعەلیزادە، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی […]

بابەتی پەیوەندیدار