بۆکان؛ گیانلەدەستدانی کاوە ئەحمەدزادە لە زیندانیی ناوەندی بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان

کاوە ئەحمەدزادە، زیندانیی سیاسی پێشوو، کە ماوەی سزا نوێیەکەی لە زیندانیی ناوەندی بۆکان زیندانییکراوە، بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان بە دۆخی ناجێگیری جەستەیی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاوە ئەحمەدزادە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەکاتێکدا تووشی جەڵدەی دڵ بووە کە سەرچاوەکانی ئاگادار دڵنیاییان داوە کە بەرپرسانی زیندان لەبارەی دۆخی ناجێگیری ناوبراو کەمتەرخەم بوون و ناوبراویان بۆ نەخۆشخانە نەگواستۆتەوە. تەرمی ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشوو پاش گیانلەدەستدان، بۆ پشکنین بۆ پزیشکی یاسایی ورمێ گواسترایەوە و ڕۆژی دووشەممە ١٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، بەبێ ڕاگەیاندنی هۆکاری گیانلەدەستدان، بە بنەماڵەکەی ڕادەست کرایەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکەی دەڵێن کە بەرپرسانی زیندان پاش ٢٤ کاتژمێر لە گیانلەدەستدانی ناوبراو بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە و ئەم ڕەفتارە نیگەرانییانی کردووە.

کاوە ئەحمەدزادە، لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییەکانی سیاسی نزیکەی ١٠ ساڵ لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی بووە و چەندین جار لە دەرمانی پزیشکی و مافی سەرەتایی بێبەش بووە.

گیانلەدەستدانی ئەم زیندانییە سیاسییە جارێکی دیکە پێکهاتەی ناکارایی و کەمتەرخەمی بەرپرسان لە زیندانەکانیی کۆماری ئیسلامییە کە کەمتەرخەمی ڕێکخراو هەڕەشە لە گیانی زیندانییان دەکات.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی سینا شەخسی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات

س دسامبر 9 , 2025
سینا شەخسی، گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بە توندوتیژی دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٦ سەرماوەزی ١٤٠٤، سینا شەخسی هاوڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراوە. هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر پاش شکاندنی دەرگای ژوورەوە، ڕۆشتنە ماڵەکەی و سینا شەخسی بە توندوتیژی دەستبەسەرکراوە. […]

بابەتی پەیوەندیدار