فەڕانسە؛ کوژرانی ٢ پەنابەری کورد بەهۆی تەقە لە ئۆردوگای پەنابەران

بەهۆی تەقەی چەکدارێک لە ئۆردوگایەکی پەنابەران، ٥ پەنابەر کە دووکەسیان کوردن کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ چەکدارێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ئۆردوگایەکی پەنابەران لە دانکۆرکی فەڕانسە تەقەی کرد و بەهۆیەوە ٥ پەنابەر کە دووکەسیان خەڵکی شاری مەریوانن کوژران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بکوژ پاش ئەنجامدانی ئەم تاوانە لە بنکەیەکی پۆلیس لە باکوری فەڕانسە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

لێکۆڵینەوەکان لەم بارەیەوە بەردەوامن و تا ئێستا زانیاریەک لە پاڵنەرەکانی ئەم بکوژە لەبەردەستدا نییە. زانیاریەک لە ناسنامەی ئەم ٢ پەنابەرە کوردەی خەڵکی شاری مەریوان تا ئێستا لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە لەم تەقەکردنەدا ٢ سەربازی پاسەوانی ئۆردوگاکە کوژراون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مهاباد؛ دەستبەسەرکردنی ٤ هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی دسامبر 15 , 2024
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٤ هاوڵاتی دیکەیان دەستگیر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە مهاباد ٤ هاوڵاتی دیکەیان بە ناوەکانی «سیامەند سەیدئەحمەدی»، «کەماڵ مەسعوودی»، «جەلال سەدەفی» و «قادر خەرامانفەر»، دەستگیر کردووە. پێشتر کۆڵبەرنیوز لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا دەستگیرکردنی ٣ هاوڵاتی دیکەی شاری مهابادی […]

You May Like