مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری ساوجی مەریوان بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناسنامەی “ئاروین ڕەشیدپوور” بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری ساوجی مەریوان، “لاق”ی بەسەختی بریندار بوو.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی بو عەلی شاری مەریوان گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛کوژرانی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ

د دسامبر 4 , 2023
ئەهوەن دەشتی کۆڵبەری ٢٨ساڵ تەمەنی خەڵکی ئاوایی میرەدێ سەر بە بانە،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلە بەیانی دووشەممە١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢،هێزەکانی هەنگی مەزی لەسنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کۆژرا.بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،ناسناوی کۆڵبەرەکە ئەهوەن دەشتی […]

You May Like