فواد کەشاوەرز، هاوڵاتی شاری سەقز پاش بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، فواد کەشاوەرز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ناوبراو بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی دوێنێ لە شاری ساحێو سەربە شاری سەقز ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.