سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی فەرەیدوون تۆبەکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

فەرەیدوون تۆبەکار، هاووڵاتیی خەڵکی ڕەبت لە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، فەرەیدوون تۆبەکار، هاووڵاتی خەڵکی بەشی ڕەبت لە شاری سەردەشت و خاوەن ئیمتیازی یەکی چاپخانە لەم شارەدا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای تێپەڕینی شەش ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراودا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی مانەوە، هۆکارەکانی دەستبەسەری یان تۆمەتەکانی دژی ناوبراو بەردەست نییە.

ئەم دۆخە نیگەرانییەکانی لە نێو بنەماڵە و کەسوکاری فەرەیدوون تۆبەکار لەبارەی سەلامەتی و دۆخی یاسایی ناوبراودا دروستکردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ج مه 16 , 2025
دوو برا بە ناوەکانی عەزیز و ئومید عەبدوڵڵازادە، خەڵکی گوندی حسێن ئاوا لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی «عەزیز عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٣٣ ساڵ و «ئومید عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی «حسێن ئاوا» لە شاری بۆکان، لەلایەن […]

You May Like