فەرزاد «نەجمەدین» گلەبان، هاوڵاتی خەڵکی ورمێ، سەرەڕای تێپەڕینی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرزاد «نەجمەدین» گلەبان هێشتا دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرزاد گلەبان پاش دەستبەسەرکرانی بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترابوویەوە. سەرەڕای ئەمەش بنەماڵەکەی لە چارەنووس و دۆخی ناوبراو بێئاگان و نیگەرانن. هەروەها ئەم هاوڵاتییە لە بینینی پارێزەرەکەی بێبەش بووە.
فەرزاد «نەخمەدین» گلەبان، لە ٢٢ خەزەڵوەری ١٤٠٤ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە ورمێ دەستبەسەرکرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتی دژی ئەم هاوڵاتییە نادیارە.

