ئەشکان کەلەکی، هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی جۆلقۆران سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا ئەشکان کەلەکی، هاوڵاتی ٣٣ ساڵی کورد و خەڵکی گوندی جۆلقۆران سەر بە شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی زیندانیکرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

