زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی کانی دینار لە شاری مەریوان تێدەپەڕێت و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی زیندانیکرانی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی نەوید عەبدوڵڵایی، هاوڵاتی خەڵکی کانی دینار لە شاری مەریوان تێدەۆەڕێت و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی زیندانیکران و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، نەوید عەبدوڵڵایی رۆژی هەینی ٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرکرا و بۆ شێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایەنی باسە کە نەوید عەبدوڵڵایی پێشتریش لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ١٣٩٨ دەستبەسەرکرابوو.

