هەورامان؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی (درە پمان) لە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری تەتەی هەورامان گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەمە ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزایی شاخی تەتەی هەورامان بە ئاڕاستەی بەشێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە (سەیوان دەست ئەفکەن) ناسراوە بە (سەیوان درە پمان) خەڵکی گوندی (درە پمان) لە شاری مەریوانە. ئەم کۆڵبەرە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکی بچووکە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێولان؛ دەرکردنی سزای پێنج ساڵ زیندان بۆ کەماڵ لوتفی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخوازان

پ آوریل 18 , 2024
“کەماڵ لوتفی”، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی شاری دێولان، بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کەماڵ لوتفی، باوکی دادخواز “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژینا لە شاری دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە تۆمەتی “چالاکی دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری و […]

You May Like