پیرانشار؛ بەردەوامیی بێسەروشوێنبوونی واحید سوڵتانی دوای ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە

پاش تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی «واحید سوڵتانی»، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخ، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی لە بێئاگاییەکی تەواودا بەسەردەبەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٨ی گوڵانی ١٤٠٥، هێزەکانی ڕژیم بەبێ خستنەڕووی حوکمی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکیی «واحید سوڵتانی» تەمەن ٢١ ساڵ لە گوندی «خڕنج»ی سەر بە پیرانشار و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا، لە هەبوونی پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کراوە؛ هەروەها دامەزراوە ئەمنییەکانیش تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو نەداوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن، ناوەندی دەستبەسەرکار و تۆمەتەکانی دژی «واحید سوڵتانی» نادیارن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەرگی بەشێنەیی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا

د مه 18 , 2026
لەو ڕۆژانەی کە کەشوهەوای سیاسیی ئێران و ناوچەکە کەوتووەتە ژێرسێبەری شەڕ، دانوستان، هەڕەشەی سەربازی، گەرووی هورمز و ململانێ نێودەوڵەتییەکان، مەترسییەکی گەورە لە حاڵی شکلگرتندایە: فەرامۆشبوونی بەندکراوانی سیاسی. کۆماری ئیسلامی بەردەوام ساتەوەختەکانی قەیران، شەڕ و گوشاری دەرەکی بۆ شاردنەوەی سەرکوتی ناوخۆیی بەکار هێناوە. لە دۆخێکی ئاوادا، بەندکراوانی سیاسی، ئەقیدەتی، مەدەنی، کرێکاری، […]

بابەتی پەیوەندیدار