تاران؛ دەستبەسەرکرانیی عوسمان مەزین، پارێزەری دادگا و پارێزەری ژمارەیەک زیندانییانی سیاسی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

عوسمان مەزین، پارێزەری دادگایی خەڵکی سەردەشت و پارێزەری ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی کورد، لە تاران لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەم ڕۆژانەی دواییدا، عوسمان مەزین، پارێزەری دادگایی خەڵکی شاری سەردەشت کە پارێزەری ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسی کورد کردووە، لە تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم پارێزەرەی دادگای دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی زیندانیی، دۆخی سەلامەتی و هۆکاری دەستبەسەریی عوسمان مەزین نادیارە.

شایانی باسە لێکۆڵینەوەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ چارەنووسی ناوبراو هێشتا بێئەنجامە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕۆژی سەرکەوتنی کۆمەڵانی خەڵک بەسەر دیکتاتۆریەتی ئاینیدا نزیکە

د ژانویه 19 , 2026
ئەوەی لەم ڕۆژانەی دواییدا لە ئێران ڕوویدا، یەکێک لە خوێناویترین و لە هەمان کاتدا ریسواترین قۆناغەکانی ژیانی ٤٧ ساڵەی کۆماری ئیسلامی بوو. شەقامەکانی شارەکانی ئێران شایەتی خوێنڕشتنێکی بەبێ بەزەیی بوون کە نیشانیدا ئەم ڕژێمە لە ساتەکانی هەستکردن بە مەترسی مانەوەدا، تا چ رادەیەک پەنادەباتە بەر توندوتیژی بێبەزییانە. دەیان هەزار کەس […]

بابەتی پەیوەندیدار