نەغەدە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی ئەیوب دەماوەندی لە زیندان

“ئەیوب دەماوەندی”، هاووڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیاردا لە زیندانی نەغەدە بەسەردەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەیوب دەماوەندی سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیاردا و لە زیندانی نەغەدە بەسەردەبات. ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرە مانگێک پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا لە ماڵەکەی خۆیدا لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی سوپا لە ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو دوێنێ پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ئەیوب دەماوەندی، کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندی دێڵزە لە شاری پیرانشارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ سزای بەندکردنی ئومێد ئەحمەدڕەش بۆ ڕای باز گۆڕا

د سپتامبر 2 , 2024
سزای بەندکردنی ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتی شاری پیرانشار بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای بەندکردنی ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات. ئومێد ئەحمەدڕەش، خەڵکی گوندی لەکبن لە […]

You May Like