ئاودانان؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی عەلی ئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

عەلی ئەحمەدی، هاوڵاتی خەڵکی ئاودانان سەر بە شاری ئیلام، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، عەلی ئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتەکانی دژی، شوێنی زیندانیکران و دۆخی جەستەیی ناوبراو لەلایەن ناوەندەکانی ئەمنی و دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕانەگەیەندراوە.

بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری عەلی ئەحمەدی تا ئێستا بێئەنجام ماوە و ئەمەش نیگەرانی ئەوانی سەبارەت بە دۆخی سەلامەتی و چارەنووسی ناوبراوەوە زیاتر کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئاودانان؛ دەستبەسەرکرانیی سەرەڕۆیانەی ئارمین پیرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج ژانویه 9 , 2026
ئارمین پیرانی، هاوڵاتی خەڵکی ئاودانان سەر بە شاری ئیلام، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایەوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ناوبراوەوە لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئارمین پیرانی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەشێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنی […]

بابەتی پەیوەندیدار