مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

محەمەد هۆشمەند، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، محەمەد هۆشمەند، هاووڵاتی خەڵکی شاری گوندی “درەتفی” لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەریی و ناڕوونی لە دۆخی هاووڵاتییەک

د مه 19 , 2025
سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەریی ئارمین خودامورادی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٤، ئارمین خودامورادی، هاووڵاتی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە […]

You May Like