کرێکاری؛ دەرکرانی چل کرێکار لە کارگەی فولاد ئاریا

چل کرێکاری کارگەی فولاد ئاریا لە شاری ئاردەستان لە کار دەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێری کارەکانی کارگەی فولاد ئاریا لە شاری ئاردەستان بەهۆی ناهاوسەنگی کارەبا، چل کرێکاری ئەم واحدەی پیشەسازی لە کار دەرکران. ئەم کردارە ناڕەزایەتی زۆری کرێکارانی دەرکراو و بنەماڵەکانیانی لێکەوتەوە.

یەکێک لە کرێکارانی دەرکراو بە ناوی «محەمەد» کە شەش ساڵ ئەزموونی کاری لەم کارگەیەدا هەبووە، لەمبارەیەوە گوتی: «دوێنێ بەڕێوەبەری کارگە بە ئێمەی ڕاگەیاند کە بەیانی نەیەینە سەر کار. گوتی کێشەی کارەبامان هەیە و ناتوانین مووچە بدەین. من قەرزم هەیە، پارەی دەرمانی هاوسەرەکەم پێنییە، وە پاش چەندین ساڵ لە کارکردن، نازانم لە کوێ بەدوای کاردا بگەڕێم».

کرێکارێکی دیکە بە ناوی «ئەبوئەلفەزڵ» ڕەخنەی لە گەندەڵی بەرپرسان گرت و گوتی: «بۆچی بەرپرسانی شار بۆ یەکجار سەردانی کارگەی فولاد ئاریا ناکەن تا ببینن چ کێشەیەکمان هەیە؟ بۆچی فەرماندار و نوێنەری مەجلیس بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای کارگە هیچ کارێک ناکەن؟ کرێکار بێپەنا ماوەتەوە و بێکار بووە».

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە زۆرێک لە پیشەسازییەکانی وڵات لەم مانگانەی کۆتاییدا کێشەکانی هاوشێوەی وەکو کارەبایان هەبووە. هێشتا کاردانەوەیەکی فەرمی لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆ یان بەڕێوەبەرانی کارگە لەم بارەیەوە ڕانەگەیەندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی لێپرسینەوەی چالاکیی کرێکاری کامەران ساختمانگەر

د مه 19 , 2025
دانیشتنی لێپرسینەوەی کامەران ساختمانگەر، چالاکیی کرێکاری لە لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو. لە کۆتایی ئەم دانیشتنەدا، دۆسیەی ئەم چالاکەی کرێکاری بە تۆمەتبارکردنی بۆ دادگا ڕەوانەکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، دانیشتنی لێپرسینەوەی کامەران ساختمانگەر، چالاکیی کرێکاری بەڕێوەچوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیشتنی لێپرسینەوەی کامەران […]

You May Like