کوروش نەدیمی، هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، کوروش نەدیمی، هاووڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی گوندی “مێسووراو” لە شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.
کوروش نەدیمی، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.