مەهاباد؛ گواستنەوەی وەهاب خەدیری پوور بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ زیندان

وەهاب خەدیری پوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای زیندانیکردنیی وەهاب خەدیری پوور جێبەجێکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وەهاب خەدیری پوور، پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شاری مەهاباد دەستبەسەر و بۆ بەسەربردنی سزاکەی بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە.

وەهاب خەدیری پوور، پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بەهۆی «هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکوومەت» بە دە مانگ زیندانیکردن سزادرابوو.

ئەم هاووڵاتییە لە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە پێدانی بارمتە لە زیندانی شاری مەهاباد ئازادکرا. ناوبراو لە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەهۆی بانگهێشتیی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوەی لە گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییە بۆ زیندانی شاری مەهاباد گواسترابوویەوە.

وەهاب خەدیری پوور، هاووڵاتی تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە. ناوبراو کوڕی مامی شەماڵ خەدیری پوور، لە گیانبەختکردووانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری مەهابادە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بێتاوانیی چالاکانیی کرێکاری و ژینگەپارێزی شاری سنە لە تۆمەتە ئەمنییەکان

س مه 20 , 2025
لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی ژمارەیەک چالاکیی ناسراوی کرێکاری و ژینگەپارێزی، لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە دەرکردنی بڕیارێک، ئەم چالاکانەیان لە تۆمەتەکانی «بانگەشە دژی ڕژیم» و «تێکدانی هزری گشتی» بێتاوان کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە سی گوڵانی ١٤٠٤، پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایی ژمارەیەک چالاکیی ناسراوی کرێکاری و ژینگەپارێزی […]

You May Like