
«زانیار مورادی»، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سنە، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ناوچەی سیمەرەی ئیلام، گیانت لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە، ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، زانیار مورادی، کوڕی عومەر و دانیشتووی ناوچەی «شارۆچکەی سەعدی»ی سنە، لە ناوچەی سیمەرەی ئیلام کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم هاوڵاتییە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کرایە ئامانجی گولەی ڕاستەوخۆ. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، وردەکاری زیاتر دەربارەی هۆکاری تەقەکردن و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە.
کوژرانی ئەم کاسبکارو کوردە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ڕاپۆرتەکان باس لە بەردەوامبوونی بەکارهێنانی چەک بەرامبەر هاوڵاتییانی کورد لە ناوچە جیاوازەکان دەکەن.

