“محەممەد سەیف پەنایی، سینا ڕەزایی، محەممەد ئەتڵەسی و ئومید محەممەدی” بەهۆی بەشداریکردنیان لە مانگرتنی گشتی ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە سێی ڕێبەندانی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتیی لە کاسبکاران و بازاڕیانی شاری سنە بەهۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ناسنامەی ئەم چوار هاووڵاتییە محەممەد سەیف پەنایی و سینا ڕەزایی لە سەندیکای پێڵاو فرۆشان و محەممەد ئەتڵەسی و ئومید محەممەدی تەمەن ٣٣ ساڵ لە بازاڕیانی شاری سنە بە کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.