«ئارمین دادفەر»، ٢١ ساڵ، خەڵکی شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئیلامە کە بە گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، «ئارمین دادفەر» گەنجێکی ٢١ ساڵی کورد خەڵکی شاری بەدرە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئیلام، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللەی جەنگی هێزەکانی ڕژیم کوژرا. ئارمین دادفەر، کوڕی موختار، خەڵکی گوندی سەرتەنگ، لە شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام بووە.
بەپێی ئەو زانیارییە گەیشتووەکان، بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا کوژراون، بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی گیانبەختکردووەکان ناچاربوون لە نێوان ٧٠٠ ملیۆن بۆ یەک ملیارد تمەن بدەن.

